|
سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه جێگه‌ی عه‌بدولمالیک ریگی ده‌گرێته‌وه | ||
|
بێسانسۆڕنیوز 2010.02.25 - 20:01
دوای گیرانی سه‌رکرده‌ی "بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگریی جوندوڵا" عه‌بدولمالیک ریگی، کومیته‌ی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌که سه‌رۆکێکی نوێ بۆ رێکخراوه‌که‌ی دیاری ده‌کا و راشی ده‌گه‌یه‌نێ که "له ئاراسته‌ی ئامانجه باڵاکانی ئه‌میر عهبدولمالیکدا، هه‌موو تێکۆشه‌رانمان په‌یمانی به‌رخۆدان تا مردنیان داوه".
له لێدوانێکی فه‌رمیدا کومیته‌ی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی جوندوڵا رایده‌گه‌یه‌نێ که له دانیشتنێکی ئه‌وڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ی فێڤریه)دا، کومیته‌ی ناوه‌ندی بڕیاری داوه "حاج محه‌مه‌د زاهیر بلووچ" وه‌ک جێگره‌وه‌ی ریگی دیاری بکرێ.
ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان ده‌کا که ئه‌و بڕیاره به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دۆستان و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌که دراوه و گرووپ و قه‌ومه هه‌رێمییه‌کانی بلووچستانیش په‌یمانی هاوپشتییان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رکرده نوێیه‌ی خۆیان داوه که "تا دوایین دڵۆپه‌ی خوێن، درێژه به شه‌ڕ، به‌رخۆدان و جیهاد بده‌ن".
بزووتنه‌وه‌که هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کا که قورس و قایمتر له پێشوو رووبه‌ڕوو "داگیرکارانی ده‌ستدرێژیکه‌ر" ده‌بنه‌وه.
| ||
ژنێکی به‌ئێعدام مهحکوومکراوی کورد داوای یارمه‌تیی ئێوه ده‌کات
بێسانسۆڕنیوز

|
ژنێکی کورد که له پێناو پاراستنی خۆیدا پیاوێکی ده‌ستدرێژیکاری کوشتبوو و به‌و تاوانه به ئێعدام مه‌حکووم کرابوو، داوا له هاووڵاتیانی کورد ده‌کات یارمه‌تیی بده‌ن بۆ دانی "دیه" به بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که. له نامه‌که‌یدا ئاماژه به بواری ناله‌باری ئابووریی بنه‌ماڵه‌که‌ی و جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه که "هاوسه‌ره‌که‌م پیر و نه‌خۆشه و منداڵه‌کانیشم توانای دانی ئه‌و بڕه پاره‌یان نییه". | ||
|
محیبه‌ت مه‌حموودی، که دوای نۆ ساڵ مانه‌وه له به‌ندیخانه‌دا به تاوانی کوشتنی پیاوێکی ده‌ستدرێژیکار، حوکمی ئێعدامه‌که‌ی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئه‌رێ کراوه، له نامه‌که‌یدا که نموونه‌یه‌کی بۆ (هه‌واڵده‌ریی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان) ره‌وانه کردووه، رایده‌گه‌یه‌نێ که "سکاڵاکاران [بنه‌ماڵه‌ی پیاوه کوژراوه‌که] ئاماده لێی ببوورن ئه‌گه‌ر بێت‌و "دیه"ی کوژراوه‌که‌یان وه‌ربگرن".
له نامه‌که‌یدا وێرای ئاماژه به دۆخی ناله‌باری ئابووریی بنه‌ماڵه‌که‌ی، ده‌ستنیشانی ده‌کا که هاوسه‌ره‌که‌ی پیر و په‌ککه‌وته و منداڵه‌کانیشی هێندێکیان ورد و ئه‌وانی دیکه‌ش توانای دانی ئه‌و بڕه پاره‌یان نییه.
له نامه‌که‌ی ناوبراودا هاتووه "نزیک به ده ساڵه به تاوانی کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست (له پێناو پاراستنی نامووسدا) له گرتووخانه‌ی ژنان له ورمێ به‌ند کراوم و به "قه‌ساس" مه‌حکووم کراوم، به‌ڵام ماوه‌یه‌که که سکاڵاکاران، له به‌رامبه‌ر دانی "دیه"دا، رازی بوون به به‌خشینم."
له درێژه‌ی نامه‌که‌شیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که "به‌داخه‌وه ئه‌من هیچ چه‌شنه سامانێکم نییه تا بیده‌م به سکاڵاکارانم. هاوسه‌ره‌که‌م پیر و پهککهوهتهیه. هێندێک له منداڵه‌کانم بچکۆڵهن، ئه‌وانه‌ش که گه‌وره‌ترن توانای دانی ئه‌و بڕه پاره‌یان نییه. بۆخۆم له گرتووخانه تووشی چه‌ندین جۆر نه‌خۆشیی بووم، له‌وانه رۆمانتیسم، میگرێن و ئازاری گه‌ده. هه‌روه‌ها به ده‌ست ئازای ده‌روونییه‌وه ده‌ناڵێنم، ئه‌من ئیتر توانای به‌رگه‌گرتنی گرتووخانه‌م نه‌ماوه، منداڵه‌کانم، سه‌ره‌ڕای پێویستییان به دایک، هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌یان به‌بێ چاودێریی من تێپه‌ڕ کردووه و ملیان داوه‌ته به‌ر قورسی و کێشه‌کانی ژیان."
له کۆتاییشدا ده‌نووسێ: "به بێده‌سته‌ڵاتی داوای له خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌م که بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه، هه‌رچۆنێک که ده‌یانه‌وێ و هه‌رچه‌ندێک که له ده‌ستیان دێ، یارمه‌تیم بده‌ن تا بتوانم سه‌رئه‌نجام دوای ده ساڵ گرتووخانه، بگه‌ڕێمه‌وه ناو ئامێزی گه‌رمی بنه‌ماله‌که‌م".
ئادرێس : اروميه ـ ديزج سياوش ـ بن بست 8 متري ـ پلاك 242 ژماره ته‌له‌فۆنی کوڕه‌که‌ی (ناسر): 4753-939-0914
| ||
|
سه‌رکرده‌ی جوندوڵای بلووچستان له خاکی ئێران‌دا گیرا | ||
|
بێسانسۆڕنیوز
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئێرانی ئه‌مرۆ (سێشه‌ممه) بڵاویان کرده‌وه که سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ناسراو به جوندوڵای بلووچستان "عه‌بدولمه‌لیک ریگی"یان قۆڵبه‌ست کردووه.
مێدیاکانی ئێران که پشت به لێدوانێکی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستن، رایده‌گه‌یه‌نن که "ریگی" سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ، به به‌ڵگه و پێناسی دروستکراوی پاکستانی، له‌گه‌ڵ یه‌کێک له ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌ی ویستوویه‌تی له "دوبه‌ی"ـه‌وه بچێته قیرقیزستان.
ئیتلاعاتی ده‌وڵه‌ت راشی گه‌یاندووه که ناوبراو هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه له ژێر چاودێریی هێزه‌کانیاندا بووه و دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ناوبراو ئه‌ورۆ گه‌یشتۆته ئاسمانی ئێران، له یه‌کێک له فرۆکه‌خانه‌کانی باشووری ئێران فرۆکه‌که‌یان دابه‌زاندۆته زه‌وی و ریگی و هاوڕێکه‌یان قۆڵبه‌ست کردووه.
سایته‌کانی ئێران هێندێک به‌لگه و وێنه‌یه‌کی ناوبراویشیان بڵاوکردۆته‌وه که له ده‌ست چه‌ند که‌سێکی ده‌موچاو داپۆشراو دایه.
هاوکات رێکخراوی جوندوڵاش له سایتی فه‌رمیی خۆیدا هه‌واڵه‌که پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو که ئه‌و "هێرشه تیرۆریستییه" به هاوکاریی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی رۆژئاوا و و ئه‌فگانستان پێک هاتووه. راشی ده‌گه‌یه‌نێ که تێکۆشانی خه‌ڵکی بلووچستان درێژه‌ی ده‌بێ...
عه‌بدولمه‌لیک ریگی به‌ر له گیران
له کاتی گیرانیدا | ||
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕ لانیکه‌می داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کورد له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز راده‌گه‌یه‌نێ
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چل ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نی کۆمه‌ڵه و سی و یه‌که‌مین ساڵرۆژی ئاشکرا بوونی خه‌باته‌که‌ی دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، لێکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی ئیران و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌شی هه‌ره زۆری ناوه‌رۆکی به‌یاننامه‌که‌ی له خۆ گرتووه. له به‌یاننامه‌که‌دا باس له لانیکه‌می خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران له روانگه‌ی ئه‌و رێکخراوه کراوه که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه ئێعدامانه‌ی له كوردستان ده‌ركراوه و به گشتی نه‌هێشتنی حوكمی ئێعدامی سیاسی له كوردستان
- ئازادی گشت زیندانییه سیاسییه‌كان له ئێران و له كوردستان
- كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی له كوردستان و سهكوتگهری و سیاسه‌تی تووندوتیژی له دژی خه‌ڵك له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌بێ كۆتاییان پێ بێت.
- ده‌سبه‌سه‌ركردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی خه‌ڵك و ئه‌شكه‌نجه كردن له به‌ندیخانه‌كان و سه‌رجه‌م خۆتێهه‌ڵقورتاندنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی مه‌ئمورانی حكومه‌تی له ژیانی خسوسی خه‌ڵك ده‌بێ قه‌ده‌غه بكرێ.
- ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین، ئازادی چاپه‌مه‌نی و بڵاوكراوه و ئازادی كۆبوونه‌وه ده‌بێ به ته‌واوی مسۆگه‌ر بێت.
- پێكهێنانی رێكخراوه سنفی‌و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌بێ به ته‌واوی ئازاد بكرێ. له‌وانه كرێكاران له كارگه و ناوه‌نده‌كانی كار، مافی پێكهێنانی رێكخراو و سندیكای خۆیان هه‌یه و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگاش وه‌ك ماموستایان، خوێندكاران و كارمه‌ندان بتوانن به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆ به‌رگری له مافی سنفییه‌كانیان خۆیان ریكخهن.
- چالاكی سیاسی له كوردستان ده‌بێ ئازاد بێت و حیزبه سیاسییه‌كانی كورد چالاكی ئازاد و سه‌ر به‌ستانه‌ی خۆیان ده‌ست پێبكه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ که "سروشتییه كه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تێكی ناموتهمهركیز له ئێران به به‌شداری خه‌ڵكی كورد و دامه‌زراندنی كیانێكی كوردی له چوارچێوه‌ی ئێرانیكی فێدرال ئه‌و ئاسۆیه‌یه كه ئێمه پێمان وایه به مسۆگه‌ر كردنی لانی كه‌می داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد واته ئه‌و خاڵانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد، رێگای بۆ خۆش ده‌كرێ و خێراییه‌كی زۆر ده‌دات به سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری."
|
کۆماری ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بلووچستان وت‌ووێژیان کردووه | ||
![]() |
بێسانسۆڕ نیوز:
له رێگای پیاوانی ئایینی و ریش سپییه‌کانی ناوچه‌که‌وه، کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تیی ئێران داوای وت‌ووێژیان له بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بلووچستان کردووه و بزووتنه‌وه‌که‌ش لای خۆیه‌وه وه‌ڵامی ئه‌رێنیی به‌و داخوازییه و یه‌کلایه‌نه‌ش شه‌ڕی راگرتووه. | |
|
له لێدوانێکدا که له سایتی فه‌رمیی خۆندا بلاوی کردۆته‌وه، رێکخراوی "جوندوڵای بلووچستان" رایده‌گه‌یه‌نێ که کۆماری ئیسلامیی ئێران، له رێگای که‌سایه‌تییه ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی بلووچهوه، داوای وت‌ووێژیان له بزووتنه‌وه‌که‌یان کردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کا که "له ئاراسته‌ی گه‌یشتنی خه‌ڵکی بلووچ و ئه‌هلی سوننه‌ت به مافه سروشتی و ئینسانییه‌کانیان"، وه‌ڵامی ئه‌رێنییان به‌و داخوازه‌ی ده‌وڵه‌ت داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌که نوێنه‌رانی هه‌ردوو لا یه‌کتریان دیوه و بابه‌تی وتووێژه‌که‌ش "دانوستان له‌سه‌ر مافه سیاسی، مه‌ده‌نی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی بلووچ و ئه‌هلی سوننه‌ت" بووه.هه‌روه‌ها جوندوڵا له سه‌ره‌تای وتووێژه‌کانه‌وه رێوشوێنی "ئاگربه‌ستی رانه‌گه‌یه‌نراو"ی ڕه‌چاو کردووه، به‌لام بۆیان روون بووه‌ته‌وه که دانوستان هیچ ئه‌نجامێکی لێ ناکه‌وێته‌وه، چوونکا وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن "رژیم هه‌موو جارێک ده‌ستی داوه‌ته سیاسه‌تی کاتکوشتن و له ئاراسته‌ی جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانی بزووتنه‌وه‌دا هیچ ههنگاوێکی تایبه‌تی هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه."
ئه‌و رێکخراوه چه‌کداره‌ی خه‌ڵکی بلووچستان راشیده‌گه‌یه‌نێ که "ئامانج له کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه، ته‌نیا و ته‌نیا کاتکوشتن و ده‌ستڕاگه‌یشتن به به‌رپرس و فه‌رمانده نیزامییه‌کان و شه‌خسی رێبه‌ریی بزووتنه‌وه بوو، که ئه‌لحه‌مدولیلا له ته‌واوی پیلانه‌کانیدا ناکام بوو".
جوندوڵا ئاگربه‌سته‌که به "هه‌ڵوه‌شاوه" و جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه که هرلهنوێ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانیان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه. وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن "بێجگه له به‌رخۆدانی چه‌کداری، هیچ رێگایه‌ک بۆ رزگاربوون له‌و رژیمه نییه" و داواش له بزووتنه‌وه کوردی، ئازه‌ری و عه‌ره‌بییه‌کان ده‌کا "ده‌ست بکه‌ن به خۆ رێکخستنه‌وه‌ی سه‌ربازی و چالاکییه‌کانی خۆیان له کوردستان، ئه‌هواز و تورکمهنسهحراوه ده‌ست پێ بکه‌ن"
به تایبه‌تیش داوا له کورد و عه‌ره‌به‌کان ده‌کا "هه‌رچی زووتر بچنه ناو ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد و تێكۆشان" به دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وشیارییش ده‌داته ده‌وڵه‌ت که خۆی بۆ "پێکدادانێکی توندوتیژ" ئاماده بکات که لهوساڵدا به توندترین شێوه ده‌ست پێده‌کات. | ||
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
دانیشتووێكی ناوچه‌ی خوڕخوڕه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو رووت ئه‌كرێته‌وه و هه‌رچی پێ ئه‌بێت به تاڵان ئه‌برێت.
هاووڵاتیه‌كی ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ی سه‌قز به ناوی ئه‌حمه‌د سوڵتانی له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی سونه‌ته ـ خوڕخوڕه، له كاتێكدا كه چاوه‌ڕوانی ئۆتۆمبیلێك ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گونده‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سواری ئۆتۆمبیلێكی جۆری په‌یكان ئه‌بێت، به‌ڵام له نیوه‌ی رێگادا له لایه‌ن شوفێڕی ماشینه‌كه و چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوی دیكه هێرش ئه‌كرێته سه‌ری و پاش ئه‌وه‌ی بڕی ٤٥٠ هه‌زار تمه‌نی به زۆر لێ وهرئهگیردرێت له ئۆتۆمبیله‌كه ئه‌خرێته خواره‌وه.
قۆڵبه‌ستکرانی چالاکێکی مه‌ده‌نیی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه
بێسانسۆڕ نیوز: هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی چالاکێکی دیکه‌ی کوردی شاری سنه‌یان بۆ جاری سێهه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
حامید سه‌یف په‌ناهی، چالاکی مه‌ده‌نیی شاری سنه بۆ سێهه‌مین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره قۆڵبه‌ست کرا.
ماڵپه‌ڕی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کرده‌وه که رۆژی سێشه‌ممه، 27 ی رێبه‌ندان هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی حامید سه‌یف په‌ناهی، یه‌کێک له چالاکانی کوردی خه‌ڵکی تایسهری سنه‌یان له ماڵه‌که‌ی خۆی دا قۆڵبه‌ست کردوه. ناوبراو پێشتریش دوو جار له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیم له شاری سنه قۆڵبه‌ست کرابوو.
شایانی باسه که حامید سه‌یف په‌ناهی ساڵی رابردوو به تاوانی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئێعترازی له شاری سنه قۆڵبه‌ست کرابوو که بۆ پشتیوان ی له گیانی زیندانیانی سیاسی له‌و شاره‌دا رێک خرابوو.
ناوبراو ئه‌وکات به دانانی بارمته به شێوه‌ی کاتی به‌ر بوو، به‌ڵام تا ئێستا روون نیه که هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و جاره‌ی چیه.
ئێوارەی رۆژی دووشه‌ممه، 26ی رێبەندان كۆمەڵێك له كاسبكارانی گوندی "كەندەسوور"ی ناوچەی ئاڵوهتی بانە كە بۆ پەیدا كردنی بژیوی بنەماڵەكانیان بۆ كاروان دەچوون، لە لایەن هیزەكانی ئینتزامییهوە درانه بەر دەسڕێژ و لە ئاكامدا دوو كەسی خه‌ڵکی که‌نده‌سوور بە ناوەكانی "غەریب كوڕی كەریم و نەجمە كوڕی عەلی و دوو که‌سی خه‌ڵکی سیاگوێزی دیوی باشووری کوردستان به ناوه‌کانی حه‌سه‌ن و کارزان کوژران. هه‌روه‌ها دوو كەسی دیكەش بە ناوەكانی "یاسین كوڕی عەبدوڵڵا و ئیبراهیم كوڕی سەعید" بە توندی بریندار بوون.
ئه‌و کاره‌ش له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له پاسگای چه‌مپاراو به ناوی "پوریان" ئه‌نجام درا.
له دژکرده‌وه‌یه‌ک دا به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وه‌یه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی خه‌ڵکی گوندی که‌نده‌سوور و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر به دار و به‌رد هێرشیان کرده سه‌ر پایگای ئه‌و هێزانه توانیان ده‌ست به سه‌ر پاسگاکه دابگرن. له‌و لێکدانه‌دا ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی ناوچه‌که بریندار بوون و ده‌گوترێ که خه‌ڵکی شاری بانه بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی هێزه‌کانی رژێم له به‌ر ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره کۆبوونه‌ته‌وه.
بۆ سه‌ردان له سایتی بێسانسۆڕ له میههنبلۆگ تکایه لێره کلیک بکه
پاک له‌گه‌ڵ پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دا داده‌نیشێت
۱۷/۲/۲۰۱۰


بێسانسۆڕ نیوز: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی باوه‌ڕپێکراو که له نزیکانی ئه‌ندامانی پارتی ئازادی کوردستان پاک به سه‌رۆکایه‌تی عه‌لی کوڕی ڕه‌ش ه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی ۳/۲/۲۰۱۰ حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ناوبراو چاوی به نوێنه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر که‌وتووه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکرای کرد که حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دانیشتووه‌و بڕیاره له داهاتویه‌کی نزیکدا دیداری دووه‌میان سازبده‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌که جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دیداره‌ی نێوان یه‌زدانپه‌ناو نوێنه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و گوتی که حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا به نوێنه‌رانی ڕێژیمی گوتووه که دانیشتنی داهاتویان ده‌بێ به نێوبژی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بێت.
ئیسرائیل : دادگایكردنی ئه‌و پیاوه‌ی بانگه‌شه‌ی خـوایـهتی
ده‌كرد و ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر كچه‌كانی . 
2/16/2010
دادگای باڵای ئیسرائیل دادگاییكردنی هاووڵاتیه‌كی به‌ناوی " جویل راتزون " ه وه ده‌ستپێكرد , ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردنی خوایه‌تی و كۆكردنه‌وه‌ی – 23 – خێزان له‌یه‌ك كاتدا , كه ( 59 ) منداڵی لێیان ببوو , جگه له‌وه‌ی كه دادگای ته‌ل ئه‌بیب تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری ده‌ستدرێژی و زۆره ملێی سێكسیشی خستبووه پاڵی , دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی لـۆكهدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ده‌ستگیر كرابوو .
ئه‌مه‌و دوای ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌م خێزانه‌كانی راتزونی ته‌مه‌ن – 60 – ساڵه ناو و وێنه‌ی راتزونیان له‌سه‌ر قۆڵی خۆیان كـوتابوو و ناوی هه‌موو منداڵه‌كانیشی له‌ناوه‌كه‌ی خۆیه‌وه وه‌رگیرابوون . بۆ جاری یه‌كه‌م راتزون له‌ساڵی – 1972 – دا ژنی هێنا و دواتر له‌ساڵی – 1980 – دا ژنی دووه‌می هێناو له‌ساڵی – 1991 – یشه‌وه بیست و یه‌ك ژنه‌كه‌ی تری هێناوه .
به‌ڵگه‌نامه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه راتزون سه‌ركه‌وتوو بووه له خه‌ڵه‌تاندنی ئه‌و ئافره‌تانه‌دا به‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری كردوون و توانیوتی لهنهفرهت لێ‌كردن دووریان بخاته‌وه و زاڵ بووه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و بڕیاردانیاندا و داوای خوایه‌تی لێكردوون و هه‌مووشیانی كردووه به‌ژنی خۆی !! .
هه‌روه‌ك تهنهاییهكهیشی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه قۆستۆته‌وه تا له‌وێ هه‌موویان كۆبكاته‌وه و وه‌ك شێوه به‌ندایه‌تیه‌ك خۆی پێ پهرستون و داوای له‌خێزانه‌كانی كردووه كه منداڵی زۆری بۆ بخه‌نه‌وه و ڕێنمایی ژن و منداڵه‌كانیشی كردووه كه دوور نه‌كه‌ونه‌وه , نه‌كا كاره‌كه‌ی ئاشكرا ببێت و ڕووبه‌ڕووی سزادان ببنه‌وه .
بۆیه‌كه‌م جاریش له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یه‌وه , راتزون له‌هۆڵی دادگادا قسه‌ی كرد و ووتی : ئه‌وه‌ی كه‌ڕووی داوه هه‌مووی به‌ڕه‌زامه‌ندیی خێزانه‌كانی بووه و زۆر پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون و خۆی به‌بێ تاوان دایه قه‌ڵه‌م .
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد كه راتزون ده‌ستدرێژی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر ( 3 ) سێ كچی خۆی و پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به چواری تریان ئه‌نجامداوه .
ئه‌مه‌و راتزون توانیویه‌تی سوود له‌پاره و پولی خێزانه‌كانی وه‌ربگرێت , جگه له‌وه‌ی كه له‌بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش سوودێكی زۆری وه‌رگرتووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خێزانه قهرهباڵغهكهی .
شایانی باسه كه ماوه‌ی زیاتر له " 10 " ساڵه پۆلیسی ئیسرائیلی له‌هه‌لێك ده‌گه‌ڕا بۆ ڕازی كردنی یه‌كێك له‌خێزانه‌كانی راتزون , تا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكات و ده‌ستگیری بكه‌ن , به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو , به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا یه‌كێك له‌خێزانه‌كانی به‌وه ڕازی بوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیر كرا و ئێستا ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
له " الــمــلــف " ه وه
چه‌ند لینکێکی به سود بۆ ئێوه خوێنه‌ران
ڕاستیه‌کان خۆیان ده‌دوێن/ گوگڵ
ڕستیه‌کان خۆیان ده‌دوێن له میههنبلۆگ
ڕاستیه‌کان خۆیان ده‌دوێن/ میههنبلۆگ
که‌ریم موکری / به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆمار
سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بێت وێڕای ئاشکرا کردنی ئه‌م هه‌واڵه راشیگه‌یاند که حدک له رێگای نوێنه‌رایه‌تی خۆی له وڵاتانی ئوروپایی و ئامریکا له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز خه‌ریکی وتووێژ‌و دانووستانه و ویست و داخوازییه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان له گه‌ڵ دێننه گۆڕێ و به دوای شوێن و پێگه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاڵوگۆره‌کانی داهاتووی ئێران دا ده‌گه‌ڕێن.
هه‌مان سه‌رچاوه وتیشی که له چه‌ند رۆژی رابردوودا کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا و به‌رپرسی پێوه‌ندییه ئێرانییه‌کانی ئه‌م حیزبه له گه‌ڵ هه‌ر کام له موحسین سازگارا و موحسین مه‌خمه‌ڵباف، وه‌ک دوو سیمای به‌رچاوی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌وتۆته دیالۆگه‌وه‌و په‌یام و راسپارده‌کانی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌م حیزبه‌ی به ناوبراوان گه‌یاندوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که حیزبه‌که له رێگای چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ناوخۆی وڵاته‌وه له تاران خه‌ریکی وتووێژ و دانوستانه له گه‌ڵ وته‌بێژانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز.
چه‌نده سه‌رنج راکێشه، بۆڕه‌ی ده‌نگی بڵێن گوو و مارشی خوایا وه‌ته‌ن ئاوا که‌ی، زمانم لاڵ!؟، ئه‌و ناوه‌ی داپۆشیبوو. ئه‌وه‌ی ناوی ئێرانی بێ و به فارسی بدوێ، په‌یامی خۆی ده‌نێرێ. له رهقاسهوه بگره تاکوو سیمورغی زاڵ و فڵامه‌رز و رۆسه‌م و جه‌هاندار و جه‌هانبین و ،... . ده‌سکه‌ی ئاڵای شێر و شمشێر به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه کورته و هه‌موو خه‌ڵک نایبینن. موبایل دیته ده‌ر و
- هه‌له‌و!! ... کجایی بابا، ببورن، لێره ئاڵا‌و هێمای دۆژمنانی قسه‌م خواردوی ئێرانی عه‌زیزمان هێند به‌رزه که به دیتنی خه‌ریکه دڵم ده‌وستێ. خۆب به‌ڵێ، من چکار کنم؟.
: چ بکه‌ی، هه‌ر ئێستا ده‌چیت و 31 دانه ده‌سکه ئاڵای دریژ که لانی که‌م 4 میتر درێژ بێ ده‌کری و گورج دێیته‌وه ئێره.
- بۆ رێک ده‌بێ چوار میتر بێ! ئه‌گه‌ر نه‌بوو چێ؟
: من له‌م قسانه سه‌رم نابێته‌وه له ئیکێا هه‌یه و ئه‌گه‌ر چوار میتری نه‌بوو پینج میتری بێنه.
پاش نیو کاتژمێر ئاڵاکانی شێروشمشێر دار ده‌چنه کهوکهوی ئاسمانگه و ده‌یبژێرم: یه‌ک دوو سێ، راسته 31 دانه‌یه. له پێشدا گوتم ئه‌مه به بوونه‌ی 31 ساڵه‌ی شۆڕشه‌وه‌یه و قه‌یدی ناکا. ورده ورده هه‌ڵکشام به‌ره‌و لای برای موبیل به‌ده‌ست و پرسیم شتیکم بۆ پرسیاره به‌ڵام نازانم له کێ پرسم؟.
- خوب بفرما، من درخدمتم.
: می بخشید، من مکالمه تلفونی شما شنیدم که ده‌سته چوبی بلند سفارش کردید و ئه‌گه‌ر یادم باشد 31 عدد، چرا این‌قدر بلند و چرا 31 عدد؟
- راستش بلندیش به این خاطر که سایه بندازیم روی پهرچمهای تجزیهطلبان و 31 عدد هم یعنی 31 مشت محکم توی دهن دشمنان یکپارجگی ئیران عزیزمان.
: سۆپاس!
کۆڕ گه‌رم بوو. هه‌روا هاڕه‌ی بڵێنگوو گۆڕه‌پانی ده‌هه‌ژاند. تا له‌نه‌کاو ده‌نگی بڵێنگوو نه‌ما. زۆری پی نه‌چوو، بوو به چپوهۆڕ و ده‌رکه‌وت که له‌م میتینگه دا حیسابیک بۆ ریکخراوه‌کانی کوردستانی نه‌کراوه. به‌ڵی کراوه به‌ڵام، 31 دیموکرات و 29 کۆمه‌ڵه و شازده شۆڕشگێڕ و 44 خه‌بات و 19 سوسیالدێموکرات و 124 سوسیالیست و 176 کۆمونیست لێره‌ن. ده‌بێ له ئێستاوه تاکوو به‌یانی دانیشین گوی له‌وان بگرین. به‌ڵام ئاخر،... .! به‌ڵامی چی ئێوه ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن بۆ وه‌ک کورد پهیامیکتان نییه تاکوو هه‌م توانای گوی گرتنی بۆ هه‌بێ و هه‌میش حیسابی بۆ بکرێ. له‌وه‌ش ده‌ربچێ، ئه‌وه نییه هێشتا هیج نه‌بووه، ئێرانتان ته‌جزیه کردووه؟
- کی ئیمه؟!!! نه به سه‌ری بابت.
: به سر خودت قسم بخور، کلاه سر کی میزارید. من 70 پرچم تجزیه شموردم و اگر این کافی نباشد، دیگر به چه باور کنم.
بوو به هه‌را، دیسان چی یه. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چۆته لای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌و گوتویه: حیساب ما را از آنهای دیگر جدا کنید. ما کۆنگره‌ی ملیتهای ایران عزیز را تشکیل دادهایم و به عنوان ایرانیهای از همه ایرانیتر در میدان دفاع از یکپارچگی خاک ایران عزیزمان تا پای سر می ایستیم.
- به‌ڵێ این راسته، ولی نماهای شما با اونهای دیگه فرق نداره.
: باور بفرمائیید اینطوری نیست که شما فکر میکیند. نماهای ما که اسمش پرچم نیست. ما ئارم حزب را حمل می‌کنیم و این ماڵ جمهۆری مهاباد بوده که حالا بعضیها انرا بر دووش حمل می‌کنند و هیج ربطی هم با ما ندارد. ما از این دسته نیستیم که خاک ایران عزیزمان را تجزیه کنیم. ما در اواخر سال 2006 تجزیهتلبان را از حزب محبوب ملت کرد بیرون راندیم و اگر یک نگاهی به طرف راست خودت بندازی، انها را می‌بینی پرجم تجزیه‌طلبی ده‌ست گرفتن.
په‌یامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به بوونه‌ی 31 ساڵه‌ی شۆڕشی ئێرانه‌وه له لایان... :
ئێمه له مێژه گوتومانه و دیسان دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که بزۆتنه‌وه‌ی سه‌وز قوڵێکی رێژیمه و ڕێبه‌رایه‌تی زانا و به ته‌دبیری حدکا چ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و چ پاش هه‌ڵبژاردنیش ئه‌م جۆلانه‌وه‌ی به قووڵی رێژیم زانیوه و قه‌تیش ئیعترافی پی ناکا. ئه‌وانه‌ش که کیسه‌یان بۆ خێر و به‌ره‌که‌تی ئه‌م جۆڵانه‌وه‌یه هه‌ڵ کردوه و رێزه‌کانی خه‌ڵک تێک ده‌ده‌ن وشیار ده‌که‌ینه‌وه که گه‌لی کورد پاکانه حیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. ڕیبه‌ری لیهاتو، کارزان و به ته‌دبیری حدکا، هه‌موو پێشبینیه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌م جۆڵانه‌وه به راست ده‌رچووه و ئیمه ته‌نیا حیزبیکین که له قسه‌ی خۆمان په‌شیوان نین. ئه‌مه‌ی ئه‌م دواییانه‌ش که له پلینۆمی حدکا دا باسی له‌سه‌ر کراوه و شتێکیشی له‌سه‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه که گوێا حدکا پشتیوانی له‌م بزۆتنه‌وه‌یه ده‌کا، خه‌یاڵی خاوی هێندێک کۆنه لاده‌رن که له حیزب دا ماون. قسه‌ی پیاوان یه‌که و نابی به دوو. به‌شداری ئه‌مرۆی ئێمه‌ش له‌م میتینگه دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئیمه له‌سه‌ر ههڵویستیهکانی پێشووی خۆمان سورین و هه‌ر پاشهکشهیهکیس له‌م پێوه‌نیه دا به خه‌یانه‌ت به گه‌لی کورد ده‌زانین.
گوڵموراد ئه‌لیاسی 210-02-16
له ترسی موعتاده‌كان، ئهفتاوهكان زنجیر ده‌كرێن!
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
به‌شێكی به‌رچاو له مهستهراوی مزگه‌وته‌كان له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ناشارستانی و قێزه‌ونی دزیینی ئه‌فتاوه به‌ره‌وڕوون و هه‌ر ئه‌مه وایكردوه كه دیارده‌یه‌كی ناشرینی دیكه وه‌ك زنجیر كردنی ئهفتاوهی لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌نووكه له زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی ئاوده‌ستخانه و مهستهراوی مزگه‌وته‌كانی سه‌قز ئه‌فتاوه و مهسینهكان قوڵف و زنجیر كراون و ته‌نانه‌ت شێری ئاوه‌كانیش به لوولهكانهوه جۆش ئه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی موعتاد و تووشبوان به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان بپارێزرێن.
شایانی باسه كه به‌شێكی به‌رچاو له موعتاده‌كانی سه‌قز به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستخستنی پاره بۆ كڕینی مهوادهكانیان، جگه له دزی كردن له ماڵ و دووكان و شوێنه گشتییه‌كان، په‌نا ئه‌به‌نه ئاوده‌ستخانه‌ی مزگه‌وته‌كان و جگه له دزینی مه‌سینه و ئهفتاوهی تاره‌ت گرتن، شێری ئاوه‌كانیش لێ ئه‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌یبه‌ن! 
ژنێك داوای ته‌ڵاق له پیاوه ته‌مه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كات!
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
ژنێكی سه‌قزی به ناوی (گوڵاڵه ـ ش) كه ماوه‌ی ٢ ساڵه مێردی به هاووڵاتیه‌كی بانه‌یی به ناوی (ناسر ـ م) كردوه به هۆی ته‌مه‌ڵی مێرده‌كه‌یه‌وه سكاڵای له مه‌حكه‌مه تۆمار كردوه و داوای جیابوونه‌وه ئه‌كات.
ئه‌م ئافره‌ته سه‌قزییه به دادگای راگه‌یاندوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی نه ته‌نها له هیچ كارێكی ماڵدا یارمه‌تی نادات، به‌ڵكوو هه‌موو رۆژێك مه‌جبووری ئه‌كات كه لانیكه‌م ٤ سه‌عات بیشێلێت!
خاتوو گوڵاڵه رایگه‌یاندوه كه هه‌ر كاتێك ماندوو بوه و سه‌رپێچی له بڕیاری مێرده‌كه‌ی كردوه و نه‌یتوانیوه درێژه به شێلان بدات، كاك ناسر به زه‌بری لێدان ناچاری كردوه كه لاق و پشتی بشێلێت و ماساژی بداته‌وه. ئه‌م ژنه به دادگای راگه‌یاندوه كه هه‌ست ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك كۆیله چاوی لێ ئه‌كات و چیدیكه ئاماده نییه له‌گه‌ڵ ناوبراو درێژه به ژیانی هاوبه‌ش بدات.

دروستكردنى فرۆكه‌یه‌ك كه له ژێر ده‌ریادا ده‌ڕوات
كۆمپانیایه‌كى دروستكردنى فرۆكه له ئه‌مه‌ریكا ، دیزانى چه‌ند فرۆكه‌ی جۆراو جۆرى دروستكردوه كه یه‌كێك له‌و جۆره فرۆكانه ، فرۆكهیهكه كه ده‌توانێت له ژێر ده‌ریادا بڕوات .
پێش تر كۆمپانیایی ڤیرجین جۆرێك فرۆكه‌ى بۆشایگهرى به ناوى (( SPEACE SHIP TWO)) دروستكرد بوو كه ده‌توانێت بۆ دوارۆژ و گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیاران بۆ بۆشایی كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌بێت، بۆیه ئه‌مجاره‌یان ئه‌و كۆمپانیایه فرۆكه‌یه‌كى دروستكردووه كه ده‌توانێت له ناو ئاو دا بفرێت.
ریچارد براتسۆن سه‌رۆكى ئه‌و كۆمپانیاییه ناوى ئه‌و جۆره فرۆكهیهى ناوه ((Necker ((Nymph و پاره‌ى تێچوویی ئه‌و جۆره فرۆكه‌یه 664 هه‌زار دۆلارى تێچووه.
ئه‌و فرۆكه ژێر ده‌ریاییه ده‌توانێت ، 40 مه‌تر له ژێر ده‌ریادا بڕوات ،به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌و كۆمپانیایه ووتى : ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ئه‌و فرۆكه هه‌تا قوڵایی 1000 مه‌ترى ژێر ئاو دا بتوانێت بفرێت وهه‌روه‌ها كار ئاسانێك بێت بۆ ئه‌وه‌ى كه گه‌شتیاران بۆ قوڵایی ژێر زه‌ریاكان بگوازێته‌وه .
سه‌رۆكى كۆمپانیایی دروستكهرى ئه‌و قرۆكهیه ووتى : كه گه‌شتیاران ده‌توانن بۆ 20 ئه‌م مانگه پلیتى كرینى ئه‌و فرۆكه ژێر ده‌ریاییه بكرن و گه‌شته كه‌یان ده‌ست پێ بكه‌ن.
و: رێبوار حه‌مه‌لاو سه‌رچاوه: میهر

مارێك له تایوان جگه‌ره ده‌كێشێت !!!
مارێك له شارى تایپه له تایوان ، به هۆى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى رێك وپێك جگه‌ره ده‌كێشێت ناوبانگێكى زۆرى ده‌ركردوه.
ئه‌و ماره سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه ماوه‌ى 3 ساڵه به شاره‌زایه‌كى زۆر هاووشێوه‌ی مرۆڤ جگه‌ره ده‌كێشێت.
خاوه‌نى ئه‌و ماره جگه‌ره كێشه ، ئه‌و پیاوه تایوانیه ،ناوى ئه‌و ماره جگه‌ره كێشه‌ى ناوه (( بو)).
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر خولیایی جگه‌ره‌كێشان بووه كه ئه‌گه‌ر له واده‌ى خۆى جگه‌ره نه‌كێشێت تووره ده‌بێت.
خاوه‌نى ئه‌و ماره جگه‌ره كێشه ته‌مه‌نى 33 ساڵه و وه‌كو مارهكهى خۆى زۆر جگه‌ره ده‌كێشێت و ووتى: رۆژێكیان كاتێك نیوه جگه‌ره‌كه‌ى فرێدایه سه‌ر ئه‌رد ، له‌و كاته مارهكهى ئه‌و نیوه جگهریهى به‌ده‌مێوه گرتوو و كێشاى و دواتر به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام فێره جگه‌ره كێشان بوو.
له به‌رده‌وامى قسه‌كانى دا ووتى: ماره جگه‌ره كێشه‌كه‌ى به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ خۆى شاره‌زاییه‌كى زۆرترى له جگه‌ره كێشان دا هه‌یه ، به‌ڵام ته‌نیا كارێك كه ناتوانێت ئه‌و ماره ئه‌نجامى بدات ئه‌وه‌یه كه جگه‌ره‌كه به ئاگر داگیرسێنێت.
و: رێبوار حه‌مه‌لاو خه‌به‌ر ئان لاین

لاوێکی کورد خۆی ده‌خنکێنێت !
رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢ی ره‌زبه‌ر، له رووداوێكی گوماناویدا، ته‌رمی لاوێك به ناوی ئێقباڵ فه‌یزیان، له گوندی ته‌مۆغه سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌وركی سه‌قز، به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه.
تا ئێستا روون نه‌بوه‌ته‌وه كه ئه‌م كرده‌وه خۆكوژی بوه یان ناوبراو له لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه، به‌ڵام به مه‌به‌ستی روون بوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م رووداوه، هه‌نووكه ته‌رمی ناوبراو له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سه‌قز و له ژێر چاوه‌دێری پزشكی قانوونیدایه.
ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یبینن، ته‌رمی هه‌ڵواسراوی ئه‌م لاوه سهقزییهیه كه له كاتی په‌یدا كردنی ته‌رمه‌كی لێی هه‌ڵگیراوه و ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز بۆ یه‌كه‌م جار لێره‌دا بڵاوی ئه‌كاته‌وه.

حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران بۆ
ئهوهندهخۆیان بێ ئه‌رزش ده‌که‌ن؟!
به‌هاری 1991 وه‌ک چۆن خۆشی و شادی خسته نێو دڵی ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستانی ئێڕاق که ئه‌وکات له شاره‌کانی ئێران دا خه‌ریکی کاروکاسبی بوون، ئه‌وه‌نده‌ش ناخۆشی و به‌دبه‌ختی بوو بۆ حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستانی ئێران که ئه‌وکات له سه‌ر سنوره‌کانی نێوان ئێران و ئێڕاق له لایه‌ک و ئێران و تورکیه له لایه‌کی تر دا سه‌رقاڵی خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی و نیزامی بوون.
ئه‌وه ڕاستییه‌که که هه‌ر کام له ئێمه ده‌یزانین، جا هه‌ندێ جار له ترسان و هه‌ندێ جاریش بۆ ئه‌وه‌ی خۆمانی پێ فریو بده‌ین حاشا له ڕاستییه‌که ده‌که‌ین و دڵمان به‌وه خۆش ده‌که‌ین که کوردستانی ئێڕاق ئازاده‌و کورده‌کان بۆخۆیان خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و کوردستان هه‌ر کوردستانه‌و جیاوازی نییه بۆ ئێمه‌و ئه‌وان! هه‌ر چه‌ند ئه‌مه دووره له ڕاستی وته‌نیا بۆ فریودان و بۆ به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندی خۆمانه. هه‌رچه‌ند به ڕواڵه‌ت ده‌ڵێین که جیاوازی نێوان ئه‌وان و ئێمه نییه، به‌ڵام له ڕاستیدا جیاوازییه‌که نه‌ک هه‌ر زۆر به‌ڵکوو له زۆریش زۆرتره.
ئازاد بوونی کوردستانی ئێڕاق بوو به مایه‌ی هه‌ڵکه‌ندنمان له سنووره‌کانی کوردستانی ئێران و دوورکه‌وتنه‌وه‌مان له خهڵكهکهمان . فه‌رمانڕه‌وایی کورده‌کانی ئێڕاق له ناوچه‌دا بوو به په‌تایه‌کی کوشنده‌و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا نزیک به 500 که‌س له دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئیران له لایه‌ن براکانمانه‌وه تیرۆر کران و ئێستاش زۆربه‌ی بکوژه‌کان کاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن له‌م هه‌رێمه‌دا!!!
هێرشی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پاسداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی له لایه‌ک و هیرشی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و پاسداره‌کانی کۆماری ئیسلامی به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی له لایه‌کی تر به‌شێک بوون له خه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆماری ئێڕاقی ئێستا‌و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که له کاناڵهکانیانهوه به سه‌رۆکی کوردستانی ناوده‌به‌ن!!!
په‌رش و بڵاو بوون و دوو له‌ت و چه‌ند له‌ت بوونی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران دیارییه‌کی تری پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن به سه‌رۆکایه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانین که بوو به بارانی ڕه‌حمه‌ت و به‌سه‌رمان دا باری.
ئه‌وانه هه‌موو به جێگای خۆی، ئێستا حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران که له کوردستانی ئێڕاقدا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و ئیجازه‌یان پێ‌نادرێت هه‌نگاوێک به‌ره‌و ووڵاته‌که‌ی خۆیان باوێژن و په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیانه‌وه بکه‌ن، که‌چی پێشبڕکێیانه له خۆ به‌که‌م گرتن و خۆشخزمه‌تی به سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی!!! گوته‌یه‌کی جۆن که‌نه‌دی هه‌یه که ده‌ڵێت( ئاژاوه بنێوهو ده‌سه‌ڵات بگره ده‌ست) سه‌رانی یه‌کێتی و پارتیش چ له زانینهوهو چ له نه‌زانینه‌وه بێت هه‌ر ئه‌و کاره‌یان کردووه‌و ئاژاوه‌یه‌کیان خستووه‌ته نێو ماڵی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران که چاره‌سه‌ری زۆر سه‌خت و هه‌ندێ جاریش ده‌توانین بڵێین ئه‌سته‌مه!! له لایه‌کی تریشه‌وه کارێکیان کردووه که ده‌سته‌وداوێنی ئه‌مان واته ینک و پ‌د‌ک بن و پێشبڕکێ بکه‌ن له‌سه‌ر خۆشخزمه‌تی کردن به‌م دوو لایه‌نه.
ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێت و دیققه‌تم کردبێت، ته‌یموور مسته‌فایی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م نه‌بووه‌و نه له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی حیزب دا و نه له سایته‌کاندا نوسینی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له دوای له‌تبوونی حیزبی دیمۆکرات چاوم به یه‌که‌م نوسراوه‌ی کاک ته‌یمور که‌وت که به به‌ژن و باڵای مه‌لا مسته‌فای دا هه‌ڵدابوو، ئه‌و نوسراوه له کوردستان مێدیای سایتی حدکا شدا بڵاو کرایه‌وه!!! ئه‌وکاته له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێک دووام و گوتم کاک تیمور له جێگای ئه‌وه‌ی بابه‌تێک له‌سه‌ر قازی، قاسملو یان شه‌ره‌فکه‌ندی که سێ ڕێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزب و گه‌له‌که‌مانن بنوسێت، که‌چی یه‌که‌م نوسراوی به ناوی مه‌لا مسته‌فایه‌ک ده‌نوسێت که قاتڵی شه‌هیدان، موعهینی و ئاواره‌و ده‌یان ئه‌ندامی تری حیزبی دێمۆکراته.
دوای له‌تبوونی حیزب، ساڵۆنی جێژنه‌کانی هه‌ردوو حدک و حدکا به وێنه‌کانی مسته‌فا بارزانی دهڕازێندرانهوهو شان به شانی سێ ڕێبه‌ری شه‌هید قازی، قاسملوو شه‌ره‌فکه‌ندی به دار‌و دیواره‌کانی ساڵۆندا هه‌ڵده‌واسران!!!
له دووی ڕێبه‌ندانی دوای لهتبوندا و له تیشک تیڤی ئه‌ندامانی حدکا ئه‌وه‌نده‌ی باسی مه‌لا مسته‌فایان کرد نیو ئه‌وه‌نده باسی پێشه‌وا قازی‌یان نه‌کرد، سه‌یف و سه‌دری قازیش هه‌ر هیچ، ئه‌وان که ناویان نه‌بردرا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش گیانیان له‌م پێناوه‌دا به‌خت کردوه!!! به‌شی زۆری به‌رنامه‌که ته‌رخانکرابوو بۆ باس له سه‌ر که‌سایه‌تی مه‌لا مسته‌فا نه‌ک پێشه‌وا قازی و هاوڕێکانی!
بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌ک که هه‌موومان لێی ئاگادارین، کورد کاناڵی زمانحاڵی حدک له سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی کاناڵهکهیاندا وێنه‌ی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی کوردستانه‌کانی تورکیه و ئێڕاق، یه‌ک له‌وان مسته‌فا بارزانی پێشان ده‌دات، ئه‌مه له کاتێک دایه که تا ئێستا له کاناڵه‌کانی پارتی و یه‌کێتی دا وێنه‌ی هیچکام له سه‌رکرده‌کانی ئێمه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه بێجگه له قازی، ئه‌ویشیان بۆ فریودانمانه نه‌ک له دڵسۆزیان!! ئه‌گه‌ر پێشاندانی وێنه‌ی شێخ سهعیدو.... ته‌نیا بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان نییه ئه‌ی بۆچی وێنه‌ی ئۆجه‌لان پێشان ناده‌ن که کورده‌کانی تورکیا نه‌ک به سه‌رۆک به ڵکوو به خوا‌و پێغه‌مبه‌ریشی ده‌زانن!!
وسێن یه‌زدانپه‌نا شه‌ووڕۆژ قه‌راری نه‌بوو، خه‌وو خواردنی له خۆی حه‌رام کردبوو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بابه‌تێک له سه‌ر بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بنوسێت!!! ئێستاش و له ساڵیادی دووی ڕێبه‌نداندا ته‌ماشام کرد که وسێن یه‌زدانپه‌نا خه‌ریکه ورده ورده جامانه‌ی سوور له سه‌ری خۆی و کوڕی ڕه‌ش و ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌نێت!!! بۆ چی و له پێناو چیدا؟ ته‌نیا بۆ پوڵ و پاره‌یه‌ک که له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه پێیان ده‌درێت.
درێژه‌ی ده‌بێت چاوه‌ڕوان بن....
ئه‌حمه‌د بۆکانی
3/2/2010
بۆ بینینی وێنه‌و به‌ڵگه‌ی زیاتر بڕوانه ئه‌م لێنکانهی خواره‌وه
لینکی جێژنی 2ی ڕێبه‌ندانی حدکا له ئامریکا
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=6021
لینکی جێژنی 2ی ڕێبه‌ندانی حدکا له یۆتو‌بۆری
http://www.kurdistanmedia.com/kurdi/nws/file/6952.php
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=6023
لینکی جێژنی 2ی ڕێبه‌ندانی حدک له ووڵاتی سوئێد
http://www.giareng.com/modules.php?name=News&file=article&sid=3219
لینکی جێژنی 2ی ڕێبه‌ندانی جه‌ماعه‌تی وسێن یه‌زدانپه‌نا به جامانه‌ی نیمچه سووره‌وه
http://www.pazadik.org/bash/?pakid=3894
بڕوانه وێنه‌کانی تری جێژنی 2ی ڕێبه‌ندانی حدکا
http://www.peshmergekan.eu/Allbum/displayimage.php?album=19&pos=317
چه‌ند لینکێکی جیاواز‌و به که‌ڵک بۆ ئێوه خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست
ڕاستیه‌کان خۆیان ده‌دوێن/ گوگڵ
ڕستیه‌کان خۆیان ده‌دوێن له میههنبلۆگ
ڕاستیه‌کان خۆیان ده‌دوێن/ میههنبلۆگ
که‌ریم موکری / به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆمار
کامێرای شاراوه
خوشکانی دووانه شوشه له جێگای ئاوێنه به‌کار دێنن!
http://www.youtube.com/watch?v=zfc8Kuli9zw

بێسانسۆڕ نیوز :پڵنگه‌كانی تامیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویانكردۆته‌وه، بڕیاریان داوه چه‌كه‌كانیان دابنێن و شه‌ڕیش كۆتایی پێدێ. چه‌کدارانی تامیل ئه‌م هه‌واڵه‌یان دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌كی هێرشی خۆكوژی له دژی سوپای سریلانكا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رێوه‌چوو، راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ هێشتا چاره‌نووسی "فیلۆبیلای برابههاكاران"، سه‌ركرده و دامه‌زرێنه‌ری پڵنهگهكانی تامیل یه‌كلانه‌بۆته‌وه. به‌ڵام به‌رپرسانی سوپای سریلانكا رایانگه‌یاند كه ته‌رمێكیان له به‌ره‌كانی شه‌ردا دۆزیوه‌ته‌وه كه وێده‌چی ته‌رمی ئه‌و بێ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌واڵه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌نه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌ی پڵینگهكانی تامیل په‌یمانی داوه كه خۆی به زیندویی ته‌سلیمی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌كاته‌وه و یه‌كێك له پره‌نسیپه‌كانی " به‌ره‌ی ئازدیخوازی پلینگهكانی تامیل" خۆكوشتن پێش ته‌سلیم بوونه‌وه‌یه و ده‌گوترێ كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان، بۆ ئه‌م كاره "كه‌پسوولی سیانوور" یان هه‌ڵگرتووه.
پلینگهكانی تامیل له ده‌یه‌ی 70 وه له هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی ئیاله‌تی تامیلن، له سریلانكان و له ساڵی 1983 وه خه‌باتی چه‌كدارییان ده‌ست پێكردووه.
شایانی باسه له‌كاتی په‌سه‌ند كردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه، كۆتایی به جه‌نگی ده‌یان ساڵه‌ی پڵینگهكانی تامیل بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی له‌سریلانكا دێت ، كه تا ئێستا 70 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.


